ڕوون میدیا
ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق ئاشکرایدەکات "تێچوی یەک بەرمیل نەوت لە هەرێمی کوردستان ٤٠ دۆلارە" .
ڕاشیگەیاندووە "هەرێمی کوردستان بۆ دەرهێنانی هەر بەرمیلێک ٤٠ دۆلار دەداتە کۆمپانیاکان، لەکاتێکدا بە دەرهینان و گواستنەوەشەوە بۆ بەندەری جەیهان لای ئێمە تەنها پێنج دۆلار و نیوی تێچوەکەیەتی"
وەزیری نەوت وتیشی "ئێمە دەمانویست هەرێمی کوردستان ئەو زیانە زۆرە نەکات، بەڵام بەرپرسانی هەرێم رازی نەبوون بە ڕێککەوتن و ڕاستکردنەوەی گرێبەستەکانیان"
وەزیری نەوتی عێراق گەشبینە بە رێککەوتن لەگەڵ هەرێم و دەڵێت "بڕیارەکانی ئێمە لەسەر دۆسێی نەوتی هەرێم دادپەروەرانەیە، و لەگەڵ هەرێم هەر دەبێ بگەینە ڕێککەوتن".
ژمارەی خوێندراو : 153 جار