.

27/09/2022



ڕوون میدیا

_ ماوەیەکە بە پیلان هەستدەکرێت کە فشار و بەربەستێکی هەڵمەتێکی رێکخراو دژ بە يئیسلام و مسوڵمانان و دروشمە يئیسلامییەکانی خەلکی مسوڵمانی کوردستان بەڕێوەدەچێت .
_ نوێترین ئەو هەوڵانەش، ڕێگریکردنە لە چالاکی رێکخراو و ناوەندە پەروەردەییەکانە کە خەڵک بە گشتی و گەنجان بەتایبەتی فێری قورئان و فەرمودەکانی پێغەمبەری خۆشەویست و بەها و ئەخلاقە بەرزەکان دەکەن، لەلایەن وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە .
_ ئێمە لە مەکتەبی زانایانی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان، سەرەڕای رەتکردنەوە يئەو بڕیارە، پێمانوایە يئەمە هیچ بەرهەمێکی نابێت جگە لە توڕەترکردنی خەڵکی کوردستان و، دەرگا لەبەردەم تێکدانی شیرازەی کۆمەڵگە دەکاتەوە .
_ پێویستە لەسەر وەزیری ئەوقاف، دەستبەجێ بڕیارەکەی هەڵبوەشێنێتەوە و، خۆی نەخاتە مەیدانێک کە هی ئەو نیە .
_ دەستخۆشیی و دوعای خێریشمان بۆ هەر ریکخراو و ناوەندێکی ئیسلامیی هەیە، کە بیر و هزر و ڕەوشتی گەنجەکانمان، بە قوريئان و فەرمودەکانی پێغەمبەری نازدار دەڕازێننەوە و خوای گەورە مۆفەق و سەرکەوتویان بکات و بەرەکەت بڕێژێت بەسەر کار و پرۆژەیاندا .
ناوەندى زانایانی
کۆمەڵی دادگەریی کوردستان

ژمارەی خوێندراو : 142 جار

هەواڵی زیاتر

زۆرترین خوێنراو