وەزارەتی ئەوقاف لە لێدوانێکی پاشگەز بوەوە

27/09/2022


ڕوون میدیا

مەلا ئیبراھیم بەرزنجی بەڕێوەبەری ئیرشادی ئاینیی و ناوەندەکانی فێرکردنی قورئان لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی راگەیدەگەیەنێت "ھیچ بەڵگەیەک نییە بیسەلمێنێت لە ناوەندەکانی قورئانخوێندن لە ھەرێمی کوردستان دەستدرێژی سێکسیی کرابێتە سەر ھیچ ژن و منداڵێک
ئاماژەی بەوەشکردووە "بەپێی قسەی چەند دایک و باوک و کەسێک کە سەردانی وەزارەتی ئەوقافیان کردووە، لەھەندێک شوێن ھەندێک کەس بە ناوی فێرکردنی قورئانەوە ژن و منداڵیان بۆ کاری نەشیاو بەکارھێناوە لەوانەش پارە وەرگرتن و سیحر و جادوو و فێرکردنی بیری توندڕەوی"
ئەو بەرپرسەی ئەوقاف وتیشی "ئەو شوێنانەی ئەم کارانەی تێدا ئەنجامدراوە مۆڵەتیان لە وەزارەتەکەیان وەرنەگرتووە و بەبێ مۆڵەت کاریانکردووە"
مەلا ئیبراھیم بەرزنجی دەشڵێت "بۆ ئەوەش هیچ بەڵگە و ڤیدیۆیەکمان لەبەردەستدا نییە و تەنھا قسەی چەند ھاووڵاتیەکە، ھەر بۆیە تائێستا ھیچ کەسێک دەستگیرنەکراوە" 

ژمارەی خوێندراو : 200 جار

هەواڵی زیاتر

زۆرترین خوێنراو