کۆمەڵی ئیسلامی: ئەندامەکانمان سەرپشککرد لە دەنگدان بە سەرۆکی پەرلەمان

12/07/2019

عه‌بدولستار مه‌جید، سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان


شاخ پرێس:

سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی لە کوردستان دەڵێت پەرلەمانتارەکانیان ئازادکردوون لە دەنگدان و دەنگنەدان بە بەربژێرانی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان.

عەبدولستار مەجید، سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستاندا، لە بڕگەی تایبەت بە دەنگدان بە بەربژێرەکانی سەرۆکی پەرلەمان لەنێوان رێواز فایەق، بەربژێری یەکێتی و شادی نەوزاد کە خۆی بە بەربژێری ئۆپۆزیسیۆن ناساند، ئەندامەکانیان ئازادکردووە لە دەنگدان.

له‌ پرۆسه‌كه‌دا رێواز فایەق بە 72 دەنگ بە سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان هەڵبژێردرا. شادی نەوزاد 16 دەنگی بەدەستهێنا و 9 دەنگیش پووچەڵبوون.

ژمارەی خوێندراو : 383 جار

هەواڵی زیاتر