سندوقێك بۆ پاڵپشتی هه‌ر مسوڵمانێك كه‌ داهێنان بكات

12/07/2019

 

شاخ پرێس:

سه‌رۆكی بانكی ئیسلامیی بۆ گه‌شه‌پێدان ڕایده‌گه‌یه‌نێت "بانكه‌كه‌یان سندوقێكی نوێی داناوه‌ و به‌ به‌های 500 ملیۆن دۆلار پاڵپشتی دارایی ده‌كات بۆ پشتیوانیی بواره‌كانی ته‌كنه‌لۆژیا و داهێنانه‌كان" .

زه‌میر ئیقبال جێگری سه‌رۆكی بانكی ئیسلامیی ئاشكرایكردووه‌ "ئه‌و سندوقه‌ تایبه‌ته‌ به‌ هه‌ر بیرۆكه‌ و داهێنان و پرۆژه‌یه‌كی به‌سود كه‌ له‌لایه‌ن مسوڵمانانی ڕوسیاوه‌ پێشكه‌شیان بكرێت و ئه‌وانیش پشتیوانیی دارایی ده‌كه‌ن تا بیخاته‌ بوای كرده‌یی" .

وتیشی "سندوقێكمان دروستكردووه‌ به‌ به‌های 500 ملیۆن دۆلار، ئامانجی سندوقه‌كه‌ پشتیوانی داهێنانی زانستی و ده‌ستپێشخه‌ری و بیرۆكه‌ی به‌سودی مسوڵمانانه‌ و، پرۆژه‌كه‌ش هه‌موو ده‌وڵه‌تانی ئه‌ندام له‌ بانكی ئیسلامیی بۆ گه‌شه‌پێدان و وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ندام له‌ بانكه‌كه‌ش ده‌گرێته‌وه‌"


ڕێوشوێنه‌كانی پێشكه‌شكردنی پرۆژه‌كانیش به‌وجۆره‌ ده‌بن، كه‌ هه‌ر مسوڵمانێك (بیرۆكه‌ – پرۆژه‌ – داهێنانی زانستی) له‌ ڕێگه‌ی پرۆپۆزه‌ڵێكه‌وه‌ ئاراسته‌ی بانكه‌كه‌ ده‌كات و، پاش توێژینه‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌لایه‌ن تیمی پسپۆڕه‌وه‌، هه‌ڵده‌ستن به‌ پشتیوانیكردنی دارایی و سه‌رپێخستنی .

ژمارەی خوێندراو : 264 جار

هەواڵی زیاتر