قورئانێكی 455 ساڵە نۆژەن دەكرێتەوە

20/07/2019

 

روون میدیا

قورئانێكی تەمەن 455 ساڵە كە بەرگەكەی لە پێستی بزن و ئاوی ئاڵتون ئامادەكراوە، دوای ئەوەی نۆژەنكردنەوەی تەواودەبێت، ئارەزوومەندان دەتوانن بیبینن.
قورئانەكە دەگەڕێتەوە بۆ دامەزراوەی كۆشكە نیشتمانییەكان و نۆژەنكردنەوەی بەرگەكەی لەلایەن ئەحمەد كورناز دامەزرێنەری وەرشەی بەرگسازیی دامەزراوەكەوە ئەنجامدەدرێت.
بەپێی تۆمارەكانی ئەرشیڤ، قورئانەكە، لەلایەن دیلسەزا باشكادن ئەفەندی كە یەكێك بووە لە هاوسەرەكانی سوڵتان مەحمودی دووەم، لە 1ی تەمموزی 1816دا، پێشكەشی نادیرە كاڵفا كراوە.
دوای ئەوەی نۆژەنكردنەوەی تەواودەبێت، قورئانەكە دەخرێتە جێگەیەكی تایبەت، كە دەكرێت ئارەزومەندان بیبینن.

ژمارەی خوێندراو : 225 جار

هەواڵی زیاتر