شاخ پرێس:
دوا بەدوای ئەو زوڵم و کۆمەڵکوژیەی حکومەتی میانمار (بۆرما) لەساڵی ٢٠١٧ بەرانبەر بە مسوڵمانە ڕۆهینگیەکانی ئەو وڵاتە ئەنجامی دا، بەپێی هەندێ سەرچاوە هەزاران ڕۆهینگی شەهید کران لەلایەن بوزیە توندڕەوەکانەوە، بەشێوەیەک نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆهینگیەکانی بە "ستەم لێکراوترین کەمینەی جیهان" ناوزەند کرد! تاکە تاوانی ئەوان مسوڵمان بوون بوو، لەدوای ئەم کۆمەڵکوژیە ژمارەیەکی زۆری ڕۆهینگیەکان هەڵاتن و پەنایان بردە بەر بەنگڵادیشی هاوسنووریان.
لەدوای ئەم ڕووداوەی بەسەر ڕۆهینگیەکان هات، حکومەتی میانمار ئامادەیی خۆی نیشاندا بۆ گەڕانەوەی ئاوەرەکان بۆ وڵاتی خۆیان، لەم ماوەیەدا دانیشتنی دووەمی نێوان نوێنەری ڕۆهینگیەکان و حکومەتی میانماری ستەمکار ئەنجامدرا سەبارەت بە گەڕانەوەی مسوڵمانە ئاوارەکان بۆ وڵاتی خۆیان، بەڵام پێ دەچێ گفتوگۆو دانیشتنەکان گەیشتبنە بنبەست، بەو پێیەی ڕۆهینگیەکان بەم شێوازە ڕێککەوتنە ڕازی نین و حکومەتی میانماریش هیچ لە قسەکانی خۆی نایەتە خوار، بەشێوەیەک بەپێی یاسای میانمار گەر مسوڵمانە ئاوارەکان بگەڕێنەوە وڵاتی خۆیان، وەک ئاوارەو پەنابەر مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێ!! وە هیچ مافێکی هاوڵاتی بوونیان نابێ!
لای خۆشیەوە مسوڵمانە ڕۆهینگیەکان هەرچەندە لە حاڵێکی ناخۆشدان لە بەنگڵادیش، بەڵام دەڵێن: تاوەکو پاراستنی ژیان و مافەکانیان دڵنیا نەبن، بەهیچ شێوەیەک ئامادە نین بگەڕێنەوە میانمار.
بەرپرسێکی ڕێکخراوی هاوپەیمانی ڕۆهینگی ئازاد دەڵێ: هۆکاری سەرەکی هاتنی وەفدی میانمار بۆ بەنگڵادیش بریتیە لە کەمکردنەوەی فشارە نێودەوڵەتیەکان بۆ سەر حکومەتی میانمار، ئەو بەرپرسە دەشڵێ: پێم وانیە ئێمە هیچ شتێکمان دەست کەوێ لە گفتوگۆکردن لەگەڵ حکومەتێک کە کۆمەڵکوژی گشتی ئەنجام دابێ، وە تا ئێستاش پەشیمان بێتەوە لەو ستەمەی کە ئەنجامی دا لە ٢٠١٧!
Gate21
"گەلی ڕۆهینگی ستەم لێکراوترین کەمینەی جیهان"

ژمارەی خوێندراو : 336 جار