شاخ پرێس:
به‌ره‌ی یه‌كگرتووی كه‌ركوك ڕێكه‌وتنه‌كه‌ی پارتی و یه‌كێتی بۆ دانانی پارێزگارێكی نوێ بۆ كه‌ركوك ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه و، داوا له جه‌ماوه‌ره‌كه‌یان ده‌كه‌ن له‌به‌رده‌م بینای ئه‌نجومه‌نی پارێزگا خۆپیشاندان بكه‌ن، ده‌شڵێت "ڕێگه به هێزه كوردییه‌كان نادرێت چاره‌نوسی كه‌ركوك دیاریی بكه‌ن" .
محه‌مه‌د ڕه‌یاشی وته‌بێژی به‌ره‌ی یه‌كگرتووی عه‌ره‌ب ڕایگه‌یاندووه "ئه‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی ڕایانگه‌یاندووه بۆ دانانی پارێزگارێكی نوێ، ئاماژه‌یه بۆ به‌رده‌وامبوونیان له‌سه‌ر سیاسه‌تی تاكڕه‌وی و په‌راوێزخستنی پێكهاته‌كانی دیكه‌ی شاره‌كه" .
ده‌شڵێت "پێكهاته‌كانی كه‌ركوك ئازار و مه‌ینه‌تیان به‌ده‌ست حزبه كوردیه‌كان (پارتی و یه‌كێتی)ه‌وه چه‌شتووه و مافی پێكهاته‌كانی دیكه‌یان نه‌داوه، ئێستاش هه‌موو پێكهاته‌كانی شاره‌كه كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ده‌بێت پارێزگارێكی بێلایه‌ن بۆ شاره‌كه دابنرێت كه په‌یوه‌ندیی نه‌بێت به هیچ ئه‌جێندایه‌كی نه‌ته‌وه‌یی یان حزبیی یان تائیفی" .
لایخۆشیه‌وه شێخ وه‌سفی ئه‌لعاسی سه‌ركرده له به‌ره‌ی عه‌ره‌بی له كه‌ركوك داوای له خه‌ڵكی شاره‌كه و ئه‌ندامانی به‌ره‌كه كرد له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی پارێزگا كۆببنه‌وه و خۆپیشاندان دژ به بڕیاره‌كه‌ی پارتی و یه‌كێتی ئه‌نجامبده‌ن.
به‌وته‌ی ئه‌لعاسی "ئه‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی بڕیاریان لێداوه فه‌رزكردنی ئه‌مری واقیعه كه له پێشتردا كردوویانه و ئێستاش ده‌یانه‌وێت بیسه‌پێنن به‌سه‌ر كه‌ركوكدا و ئه‌وه‌ش پێچه‌وانه‌ی ئیراده‌ی خه‌ڵكی كه‌ركوكه".
به‌پێی به‌یاننامه‌كه‌ی ئه‌لعاسی "كه‌ركوك شاری برایه‌تی و ملكه‌چ ناكات بۆ هیچ سیاسه‌تێكی ئه‌مری واقیع و خۆفه‌رزكردن كه هه‌ندێ لایه‌ن لێره و له‌وێ ده‌یانه‌وێت بیكه‌ن"
ژمارەی خوێندراو : 254 جار