شاخ پرێس:
ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت ''فواد حسێن وەزیری دارایی بە پێچەوانەی یاسای بودجە، قەرزی لە سندوقی دراوی نێودەوڵەتی وەرگرتووە''.
حەنین قەدۆ، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاشکرایدەکات ''فوئاد حسێن وەزیری دارایی عیراق، بەپێچەوانەی یاسای بودجەی ئەمساڵ رەفتاری کردووەو بڕی ٢٠٠ ملیۆن دۆلاری لە سندوقی دراوی نێودەوڵەتی بە قەرز وەرگرتووە''.
ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەیبەوەشکردووە ''ئەو کارەی وەزیری دارایی، ناکۆکە لەگەڵ یاسای بودجەی ٢٠١٩ی عیراق، کە لەیەکێک لە بڕگەکانیدا بەدەق ھاتووە وەزیری دارایی بۆ ھەر پرۆژەیەک، نابێ پەنابباتە بەر قەرزکردنی دەرەکی، بەڵکو تەنھا بۆی ھەیە قەرز لە سندوقی خانەنشینی، یاخود رەسیدی دارایی خولاو وەربگرێت''.
ژمارەی خوێندراو : 323 جار