ئێران: ئەمریكا ئاگاداریان كردینەوە كە لێدوانەكانی جۆبایدن گوزارشت نیە لە ئەمریكا

05/11/2022

ڕوون میدیا
وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت "هەڵوێستەكەی خۆی ڕاستكردەوە و، ئاگاداریان كردینەوە كە قسەكانی جۆ بایدن گوزارشت نیە لە دەوڵەت و حكومەتی ئەمریكا" .
حسێن ئەمیر عەبدلهیان وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاندووە "43 ساڵە کۆشکی سپی دەیەوێت سیستمی حوكمڕانی ئێران بگۆڕێت" ماوەی چل ڕۆژیشە هەمووان شایەتحاڵی پلانی ئەمریکا بوون لە دژی ئێران، بەڵام گەلی ئێران بە خۆڕاگری و وریایی خۆیان ئەم پلانەی ئەمریكایان لەدژی وڵاتەكەیان لەباربرد”.
عەبدلهیان ئاماژەی بەوەشکرد "بایدن لەڕێگەی لێدوانەکانی سەرۆک کۆماری ئێرانەوە وەڵامی خۆی وەرگرتووە، دەسەڵاتدارانی ئەمریکاش دوای لێدوانە خراپەكانی بایدن، ڕاستەوخۆ دۆخەکەیان ڕاستکردەوە و لەڕێگەی کەناڵە دیپلۆماسییەکانەوە ئاگاداریان کردینەوە کە ئەو لێدوانانە نوێنەرایەتی هەڵوێستی ئەمریکا ناکەن".

ژمارەی خوێندراو : 229 جار

هەواڵی زیاتر