ڕوون میدیا
نەبیل مەرسومی شارەزای ئابوریی عێراقیی دەڵێت "هەرێمی كوردستان پشكی خۆی لە بودجەی ساڵی 2023 دا بۆ جێگیركراوە" .
بەوتەی مەرسومی "بەپێی ئەو زانیارییانەی لە بەرپرسانی هەرێمی كوردستانەوە دەستكەوتوون، پشكی هەرێم لە بودجەی 2023 هاوشێوەی 2022 دەبێت كە بڕەكەی 200 ملیار دیناری مانگانەیە"
دەشڵێت "هەرێمی كوردستان خۆی نەوتی خۆی دەفرۆشێت و، بەغداش مانگانە 200 ملیار دیناری وەك تەواوكاری موچە بۆ دەنێرێت" .
بەوتەی ئەو شارەزا ئابورییەی عێراق "بڕیاری خەرجكردنی ئەو 200 ملیارە لەلایەن بەغداوە بۆ هەرێمی كوردستان، لەم مانگەوە دەبێت و ئەوەش بەشێكە لە ڕێككەوتنی سیاسیی پێكهێنانی حكومەتی نوێ"
ژمارەی خوێندراو : 181 جار