سەرۆك وەزیرانی عێراق لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە لەسەر كوژرانی مامۆستا ئەمریكیەكە پێكدەهێنێت.

08/11/2022

روون میدیا
محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، وەزیری ناوخۆی راسپارد بۆ پێكهێنانی لیژنەیەکی لە سەر رووداوی کوژرانی ھاووڵاتییە ئەمریکیەكە كە رۆژی رابردوو لە شاری بەغدا كوژرا.
شەوی رابردوو لە ناوچەی کەڕادەی شاری بەغداد کەسێکی بە رەگەز ئەمریکی بە ناوی"ستیڤن ترول"، کە مامۆستای زمانی ئینگلیزی بووە کوژرا
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەسەر هۆكاری كوژرانی ئەو هاوڵاتییە ئەمریكیە چاوەڕوانی راپۆرتی تایبەتی لیژنەكە دەكەن.

ژمارەی خوێندراو : 196 جار

هەواڵی زیاتر