چی دەربارەی ئەم کەسە دەزانیت ؟

08/11/2022

ڕوون میدیا
ڕوخسار و شێوەی دانیشتنی، پۆشاک و خۆراکەکەی، ڕەنگە بیر و خەیاڵی هەندێک کەس ببات بەلای ئەوەی، ڕەنگە سەلەفی بێت، نەخێر تاڵیبان یان هەر ناوناتۆرەیەکی دیکە کە عەلمانی و مولحیدەکان بۆ کەسایەتی مسوڵمانی دادەتاشن !
ئەمە، شێخ (حسێن عەبدولستار)ـە، قوتابییەکانی لە ئەمریکا بە (Husain Sattar) دیناسن
مامۆستای زانستی نەخۆشییەکان (Pathology) لە پێشکەوتوترین کۆلێژە پزیشکییەکان لە زانکۆی شیکاگۆ لە ئەمریکا (School of Medicin University of Chicago) .
حسێن عەبدولستار، لە ئەمریکا لەدایکبووە، سەرکەوتوترین مامۆستای بوارەکەی خۆیەتی، لەگەڵ ئەوەشدا سێ ساڵ لە وڵاتی پاکستان و لە (زانکۆی ئیسلامیی فەریدیە) بۆ زانستە شەرعییەکان خوێندویەتی و بڕوانامەی بەدەستهێناوە .
لە ئەمریکا بەناوبانگترین مامۆستای کۆلێژی پزیشکییە لەو بوارەی خۆیدا، خوێندکارانی کۆلێژە پزیشکییەکان لەسەرتاسەری جیهاندا سودی گەورە لە وانەکانی دەبینن .
دامەزرێنەری دامەزراوەیەکی بانگخوازییە لە ئەمریکا بەناوی (زانستی پیرۆز _ Sacred Learning) کە ئامانجی ئەو دامەزراوەیە بڵاوکردنەوەی ئیسلام و ناساندنێتی بە کۆمەڵگەی ئەمریکی .
تا ئێستا چەندین خەڵاتی بەرز و بەنرخی لە زانکۆکانی ئەمریکا بەدەستهێناوە

ژمارەی خوێندراو : 228 جار

هەواڵی زیاتر