ڕوون میدیا
محەمەد ئەبو تریکە، ئەستێرەی یاریزانی میسری دەڵێت "ماوەی شەش ساڵە لە وڵاتی قەتەر دەژیم، شانازی بەو وڵاتەوە دەکەم و هەرجوەک وڵاتەکەی خۆمە"
ئەبو تریکە ڕاشیگەیاندووە "هەموو ئەو هێرش و پەلامارە چەواشەکارانەیەی خۆرئاوا دەیکاتە سەر قەتەر، نامانترسێنێت و لە ئیرەیی و حەسودی و ڕقی خۆیانەوەیە"
بەبڕوای ئەبوتریکە "ئیرەیی و ڕقێکی زۆر بەرامبەر قەتەر هەیە لە کاتێکدا هەموو عەرەب و مسوڵمانان شانازی بەو دەوڵەتەوە دەکەن، هەموو وڵاتێکی عەرەبیش پشتیوانیی قەتەر لە میوانداریکردنی جامی جیهانیی ٢٠٢٢"
ئەبو تریکە جەختیشدەکاتەوە "ئێمە دین و کلتور و داب و نەریتی ڕەسەملنی خۆمان بۆ ٢٨ ڕۆژی مۆندیال ناگۆڕین و نادۆڕێنین، لەسەر خۆرئاوا پێویستە ڕێزی تەواو لە یاسای وڵاتەکانمان و دینمان بگرن"
ژمارەی خوێندراو : 542 جار