ڕوون میدیا
لەدوای ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی نێوان عەرەبستانی سعودیە و ئێران،
بڕیارە بۆ ئەنجامدانی یارییەك، دوو یانەی بەناوبانگی هەردوو وڵات لە شاری مەریوانی
ڕۆژهەڵاتی كوردستان ڕوبەڕوی یەك ببنەوە .
سایتی (سسندج پڵەس) ڕایگەیاندووە "بڕیارە یانەی نەسری سعودی بۆ
ئەنجامدانی دوو یاری دۆستانە لە ڕۆژانی پێنجشەممە و هەینی لەگەڵ یانەكانی
ئیستیقلال و پیروزی بگەنە ئێران" .
ئەو سەرچاوەیە ئاشكراشیكردووە "بۆ ئەنجامدانی یارییەكە، یاریگای
مەریوان بۆ بەڕێوەچونی یەكێك لە یارییەكان دیاریكراوە" .
بەمجۆرەش، كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ كە ە گرێبەست یاری بۆ یانەی نەسری سعودی
دەكات، بۆیەكەمجار و بۆ ئەنجامدانی یاریی سەردانی ئێران دەكات .
ژمارەی خوێندراو : 559 جار