گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی فەرەنسا: فشار لە یاریزانان دەکرێت کە دژی قەتەر قسە بکەن

15/11/2022

"دوای بڕیاری قەتەر بۆ رێگەنەدان بە هاوڕەگەزبازی"
گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی فەرەنسا: فشار لە یاریزانان دەکرێت کە دژی قەتەر قسە بکەن
ڕوون میدیا
هۆگۆ لۆریس، گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی فەرەنسا و یانەی تۆتنهام ئاشکرایدەکات "یاریزانان روبەڕوی فشاربونەوە و داوایان لێدەکریت دژی قەتەر قسە بکەن"
لۆریس ڕاشیگەیاندووە "لەگەڵ پەیامی سەرۆکی فیفا هاوڕام، کە پێویستە ئێمە گرنگیی بە یاری تۆپی پێ بدەین و دووربین لە سیاسەت"
گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی فەرەنسا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتیشی "سەردەمی فشار و چاوسورکردنەوە بەسەرچووە، دەبێ تێبگەین ئەم دەرفەتە (مۆندیال) چوار ساڵ جارێک دێتە پێشەوە، بۆیە پێویستە ئێمە چاومان لە یاریی بیت، سیاسەت کاری ئێمە نیە"
بەپێی بڕیاری فەرمیی قەتەر، بەهیچ شێوەیەک نەک ڕێگە بە هاوڕەگەزبازیی نادرێت، بەڵکو ڕێگە نادریت هیچ ئاڵا و لۆگۆ و دروشمێکی نێربازیش لەکاتی بەڕێوەچوونی یارییەکانی مۆندیال بەرزبکرێتەوە .

ژمارەی خوێندراو : 345 جار

هەواڵی زیاتر