سەرۆکی ئاسایشی مۆندیال: لەکاتی بەڕێوەچونی مۆندیال، ڕێگە بە هاوڕەگەزبازیی نادرێت

13/11/2022

ڕوون میدیا
عەبدوڵڵا ئەلنەساڕی، بەرپرسی ئاسایشی مۆندیال لە قەتەر، ڕایدەگەیەنێت "ڕێگە بە بەرزکردنەوەی ئاڵای هاوڕەگەزبازی نادەین"
ئەلنەساڕی دەشڵێت "ئەگەر دەتەوێت بۆچوونەکانت لەسەر هاوڕەگەزخوازان دەرببڕیت، لە کۆمەڵگایەکدا بیکە کە قبوڵکراو بێت، مەیەن لێرە سووکایەتی بە هەموو کۆمەڵگای قەتەر بکەن، چونکە ئێمە بۆ 28 ڕۆژ بیروبۆچوون و ئاینی خۆمان ناگۆڕین"
ئاماژەبەوەشکردووە "ئەگەر لە یاریگایەکدا ئاڵای ڕەگەزخوازان بەرزبکرێتەوە، ڕاستەوخۆ لێیدەسەنین، چونکە ئێمە ئەوە نەکەین، هاندەرێک یان کەسێکی دیکە هێرشدەکاتە سەری، لێرە هاتوون بلیتتان بۆ بینینی یاری بڕیوە نەک خۆپشاندان، ئەگەر دەتەوێت ڕای خۆی دەرببڕیت، خۆپشاندان جێگە و کاتی خۆی هەیە."

ژمارەی خوێندراو : 388 جار

هەواڵی زیاتر