رۆناڵدۆ بە ناچاری لە مانچێستەر یونایتد دەمێنێتەوە

01/09/2022

ئەمشەو کاتژمێر 1:00 بە کاتی هەرێمی کوردستان گواستنەوەی یاریزانان کۆتایی دێت و تەواوی گواستنەوەی هاوینە رۆناڵدۆ بە چەند یانەیەک بەسترایەوە ، لاگازێتا دیلۆ سپۆرت دەڵێت کە رۆناڵدۆ بە ناچاری لە مانچێستەر یونایتد دەمێنێتەوە چونکە تەنها ناپۆلی لەسەر هێڵ ماوەتەوە بۆ گواستنەوەی رۆناڵدۆ ، بەڵام مێندێز و رۆناڵدۆ بە بژاردەکە و داواکاریەکانی ناپۆلی رازی نین چونکە ناپۆلی دەڵێت دەبێت رۆناڵدۆ لە %50 موچەکەی دابشکێنێ بەڵام رۆناڵدۆ ئامادە نیە ئەم کارە بکات ،
سکای ئیتاڵیا دەڵێت کە رۆناڵدۆ تەنها لە ناپۆلیەوە گرێبەستی پێگەیشتووە بەڵام زۆر لە یەک دوورن داواکاری یاریزان و یانەکە .

ئەفسانە پۆرتوگالیەکە کە تەمەنی 37 ساڵە بەهۆی ئەوەی یانەکەی سەرنەکەوت بۆ چامپیۆنزلیگ تەواوی هاوین ناوی بەو یانانەوە بەسترایەوە کە لە چامیۆنزلیگ یاریی دەکەن بەڵام لە کۆتاییدا لە مانچێستەر یونایتد دەمێنێتەوە و تین هاگ یش ئاماژەی بە گرینگی یاریزانەکە کرد بۆ تیپەکەی .

ژمارەی خوێندراو : 227 جار

هەواڵی زیاتر