عێراق و مەکسیک یادەوەری مۆندیالی 1986 لە ئیسپانیا دووبارە دەکەنەوە

02/09/2022

بڕیارە لە رێککەوتی 9ـی مانگی 11ـی داھاتوو، ھەڵبژاردەی عێراق لە یارییەکی دۆستانەدا روبەروی ھەڵبژاردەی مەکسیک ببێتەوە.
ئەم یارییە دۆستانەیەی ھەڵبژاردەی مەکسیک بەرامبەر بە شێرەکانی رافیدەین، لە میانی ئامادەکاریی ھەڵبژاردەکەیە بەر لە دەستپێکی مۆندیالی قەتەر لە رێککەوتی 20ـی ھەمان مانگ.
بڕیارە ئەم یارییە لە یاریگەی مۆنتیفیلی لە شاری جیرۆنا بەڕێوەبچێت، دوای ئەم یارییە مەکسیک کۆتا یاریی دۆستانە بەرامبەر بە سوێد ئەنجام دەدات و دواتر دەچێتە نێو رکابەریی مۆندیال.
لەبارەی ئەم یارییە، فیدراسیۆنی تۆپی پێی مەکسیک ئامانجی ھەڵبژاردەکەی بۆ روبەروبوونەوەی عێراق خستەروو سەرەرای ئەوەی لە پۆلینی فیفا دواکەوتووە بەڵام پێی وایە ھەڵبژاردەی عێراق لە شێوازی یارییکردنی لە ھەڵبژاردەی سعودییە نزیکە، لەم کۆمەڵەیەدا، مەکسیک جگە لە سعودییە بەرامبەر ئارجێنتینا و پۆلەندا یاریی دەکات.
ئەمەو ھەڵبژاردەی عێراق شکستی ھێنا لە سەرکەوتن بۆ جامی جیھانی و ھیوای گەیشتی بۆ مۆندیالی 2026 دواخست.
ھەڵبژاردەی عێراق لە مۆندیالی 1986 روبەروی مەکسیک بوویەوە و لەم یارییەدا مەکسیکییەکان بە گۆڵێک براوەبوون.

ژمارەی خوێندراو : 295 جار

هەواڵی زیاتر