خوێندكارێكی زانكۆی سلێمانی رفێندرا

21/11/2022

خوێندكارێكی زانكۆی سلێمانی رفێندرا
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ خوێندكارێكی زانكۆی سلێمانی بەناوی شەماڵ لوقمان رفێندرا.
سەرچاوەیەك لەزانكۆی سلێمانی رایگەیاند،كۆمەڵێك چەكدار بەجلی مەدەنیەوە رۆشتوونەتە ناو حەرەمی زانكۆكەو ئەو خوێندكارەیان رفاندوە.
تائێستا دەزگا ئەمنیەكانی سلێمانی هیچ رونكردنەوەیەكیان لەسەر رفاندنی ئەو خوێندكارەی زانكۆی سلێمانی بڵاونەكردوەتەوە كەلەلایەن گروپێك چەكدارەوە رفێندراوە.
س. ڤەدەنگ


ژمارەی خوێندراو : 92 جار

هەواڵی زیاتر