حاکم لەتیف شێخ مستەفا، شارەزایی یاسای دەستووری، لە بڵاوکراوەیەکدا دەڵێت؛
سیاسیەکان رۆژ نیە سوکایەتی بەدادگا نەکەن ،کەچی لە جیاتی بەخۆدا چونەوەو خۆچاکردن و بەرگریکردن ڕۆژبەرۆژ بەرەو خراپتر دەروات.
دوا پێشهات، پاریزگاری هەولیر بەبیانوی ئەوەی سەرۆکی لیژنەی ئەمنیە کۆبونەوە بە سەرۆکی فەرمانگەکانی هەولیر دەکات لەناویاندا سەرۆکی دادگای هەولیر
ئاخر لیژنەی ئەمنی چ پەیوەندی بە دادگاوە هەیە؟
وەڵاهی بەعس بە بەعسێتی خۆیەوە وای نەدەکرد.
لەسەردەمی بەعس قەرارێک هەبوو دادوەر لەهەر لیژنەیەکدا بێت دەبێ سەرۆکی لیژنەکە بێت.
ئێ کە بەڕاستیش ڕێز لەسەربەخۆیی دەسەلاتی دادەری ناگرن هیچ نەبێ لەڕووی شکڵیەوە هەیبەتی بپارێزن کە هەر بەشداریان پێدەکەن لە کۆبونەوەیەک کە هیچ پەیوەندی بەوانەوە نیەو نابێ بەشداری بکەن با ئەوان واتە دادوەرەکە سەرۆکایەتی کۆبونەوەکە بکات، نەهەقمان نیە کە بڵێین ساڵ بە ساڵ خۆزگە بەپار.
#روون_میدیا
ژمارەی خوێندراو : 7 جار