بەفر و باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

2 رۆژ پێش ئێستا

هەڤاڵ سەدیق گەڵۆزی، شارەزای بواری کەشناسی رایگەیاند؛
بەگوێرەی پێشبینییە سەرەتاییەکانی کەشوهەوا لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو لەنێوان 24/11/2024 بۆ 26/11/2024، یاخود بۆ کۆتایی مانگ بارستە هەوایەکی بەهێزی زۆر ساردی جەمسەری لە ڕۆژهەڵاتی ئەورووپاوە کە سەرچاوەکەی ناوچەی سیبیریای وڵاتی ڕووسیایە ڕوو دەکاته ڕۆژهەڵاتی ئەورووپا، میسر، لیبیا، وڵاتانی شام، ناوچەکانی باکووری کوردستان و تورکیا و هەرێمی کوردستان و عێراق، پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی زۆربەرچاو دادەبەزن و شەپۆلێکی بارانبارینی سەرتاسەری ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
وتیشی، لەگەڵ شەپۆلەکە ئەگەر هەیە لەم ناوچانەی کە تاوەکوو ئێستا پەڵەی نەداوە پەڵەبدات، پێشبینیش دەکرێت ناوچە شاخاوییەکانی هەرێمی کوردستان شەپۆلێکی چڕی بەفربارین بیانگرێتەوە و ئەو چیایانەی بەرزییان لە سەرووی هەزار مەترەوەیە بەفر ببارێت.
هاوکات ئەوەشی خستووەتەڕوو، شەپۆلەکە جێگرنیە و لە گۆڕانکاری بەردەوامه.
#روون_میدیا

ژمارەی خوێندراو : 6 جار

هەواڵی زیاتر