ئەو کەسەی 30کۆترە شینکە و 3باڵندەی جـۆری سوێسکەی راوکردبوو دەستگیرکرا

3 رۆژ پێش ئێستا

ئەو کەسەی 30کۆترە شینکە و 3باڵندەی جـۆری سوێسکەی راوکردبوو دەستگیرکرا.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، لەئەنجامی دەرچوونی مەفرەزەیەکیان بۆ سنوری ( گەڵباخی ناحیەی عەربەت) توانیان هاوڵاتیەك دەستگیر بکەن ، کە خەریکی ڕاوکردنی باڵندەی کێوی بوو لەجۆری ( کۆترە شینکە) هاوکات دەستگیرا بەسەر تاپڕێك و چەقۆیەك و 30 کۆتری ڕاوکراو 3 سوێسکەی ڕاوکراو .
دەشڵێن: "پەڕاوی لێکۆڵینەوە ڕێکخراوەو ڕادەستی دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی .
#روون_میدیا

ژمارەی خوێندراو : 6 جار

هەواڵی زیاتر