هاوپەیمانان، شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەیان بانگکردووە، کورت و پوخت ، پێیانوتووە؛ هەرێم لەبەردەم گەورەترین پیلانگێڕیدایە. پێشیانوتووە، چەند ساڵە، ئێمە پارەتان تێدا خەرج دەکەین، هەوڵ ئەدەین هێزی نیشتیمانیتان بۆ دروست بکەین، بەڵام هەوڵ لەگەڵ ئێوە بێ سودە و ناتانەوێ ببنە هیچ.
دواجار مەترسییەکانی سەر هەرێمیان بە وردی خستووەتە بەردەم وەزیری پێشمەرگە، ئەویش خێرا خۆی گەیاندووەتە لای نێچیرڤان بارزانی و مەترسیەکانی پێگەیاندووە…
هێرشەکانی تورکیا، عێراق و ئێران هەمووی یەک پاکێجە و گرێدراوی یەکن، رەنگە تەواو کەری رووداوەکانی ١٦ ئۆکتۆبەر بن..
گەر بڕواتە سەر، یەکێک لە پلانەکان ئەوەیە، وەکچۆن لە ١٦ ی ئۆکتۆبەر خەتی خانەقین تا شەنگال لە کورد سەنرا، ئەمجارە سنورەکانی ئەمدیویش لە کورد بسێنرێ و هێزێکی تایبەت و جیاوازی عێراقی بۆ بهێنرێ..واتە هەرێم لەم بەینەدا لەپەیوەندی دەرەوە دابڕێنرێ و بخنکێنرێ..
لەگەڵ هەندێ پلانی تری مەترسیدار..
دڵشاد ئەنوەر
ڕۆژنامەنوس
ژمارەی خوێندراو : 133 جار