ڕوون میدیا
سەردار عەلی فەدەوی، جێگری فەرماندەی گشتی سوپای ئێران:
پێش هێرشەکە بۆ سەر بارەگای گروپەکان کە لەهەریمی کوردستانن، هۆشداریمان بە عێراق و هەرێمی کوردستان دابوو، تا دوژمنانی ئێران لە خاکی ئەواندا بن ئێمە هێرشیان بۆ دەکەین و لەناویان دەبەین.
دەوڵەتمەدارانی عێراق و دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان دەبێت ئەو بەڵایە لە ناو خاکی خۆیان بکەنە دەرەوە.
کاتێک زۆرێک لە خراپەکاران لەو خاکەدا هێلانە بکەن، زایۆنیستەکان و ئەمریکییەکان لەگەڵیان بن و پیلانگێڕی لە دژی ئێمە بکەن، بە دڵنیاییەوە لە توڕەیی و کردەوەی ئێمە ڕزگاریان نابێت و لە ئارامیدا نابن.
پێش هەر هێرشێک بۆ سەر ئەو بارەگایانە دەبێت زانیاری هەواڵگریمان هەبێت، ئەگەر ئەو زانیارییەمان نەبێت ناتوانین چالاکیی ئەنجام بدەین، لە هێرشی دوێنێ شەو بۆ سەر بارەگاکانیان زانیاری هەوڵگری لە سەدا سەدمان هەبوو.
پێش هێرشەکان زانیاریمان دەبێت لەسەر بارەگاو ماڵەکانیان تا کاتی هێرشەکان خێزانەکانیان لە شوێنی هێرشە موشەکییەکانمان نەبن، چونکە ئەگەر خێزانی کەسێک لەو خراپەکارانە بریندارببێت یان بکوژرێت لە رێگەی میدیاکانیانەوە دنیامان لێ پڕ دەکەن.
پێش هێرشەکە بۆ سەر هەرێمی کوردستان زانیاریمان دابوو بە دەسەڵاتدارانی هەرێم، هێرشەکەی پێشووتریش بە هەمان شێوە زانیاریمان پێدابوون، لە هێرشیی ئایندەش هەم عێراق و هەم حکومەتی هەرێم ئاگادار دەکەینەوە.
زانیاری تەواو بە حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێم دەدەین کە لە کوێ هێزەکانی کۆمەڵە و حزبی دیموکرات جێگیرن، دەبێت لە خاکی خۆیان بیانکەنە دەرەوە، ئێمە ئەوان بە ئامانج دەگرین.
ژمارەی خوێندراو : 110 جار