ڕوون میدیا
سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئێستادا گرفتی تەندروستی زۆری بۆ هێناوە و، ماوەی چەند ساڵێکیشە خۆشی "پوک"ههیه .
بەپێی زانیارییەکانی #ڕوون_میدیا ، مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ چارەسەری تەندروستیی کە گومان دەکرێت "شێرپەنجەی پوک" بێت، گەشتی دەرەوەی وڵاتی کردووە .
بارزانی لە ڕابردودا بۆ چارەسەری نەخۆشییەکەی، سەردانە نەخۆشخانە تایبەت و بەناوبانگەکانی "نەمسا و ئیسرائیل"ــی کردووە، بەڵام دیار نیە ئەمجارە بۆ چارەسەر سەردانی کام وڵاتەی کردووە .
ڕوون میدیا زانیوێتی، بارزانی بە سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسیی حزبەکەی وتووە، بۆ چارەسەر دەڕواتە دەرەوە و، لە نەبونی ئەودا هەریەکە لە (نێچیرڤان و مەسرور) بارزانیی خاوەن بڕیارن و کاروباری پارتی بەڕێوەدەبەن .
#ڕوون_میدیا #rwn_media
ژمارەی خوێندراو : 445 جار