وەزارەتی دارایی عێراق داوای بەپەلەی ژمارەی بانکیی فەرمانبەران دەکات

1 رۆژ پێش ئێستا

سۆران عومه‌ر، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق :
ـ وەزارەتی دارایی عێراق لەگەڵ لیستی موچەی مانگی (شوبات/2)ی 2025 و مانگەکانی دیکە داوای بەپەلەی ژمارەی بانکیی فەرمانبەران دەکات بۆ ته‌وتین بەپێی ئەو ڕێکارانەی کە دادگای فیدڕاڵی دیاریکردوە.
ـ وەزارەتی دارایی عێراق بەنوسراوی ژمارە (4246 لە 17/2/2025) پشت بەست بەنوسراوێکی نوسینگەی سەرۆک وەزیران ژمارە ( 3005/251254 لە 2/2/2025) لەگەڵ لیستی موچەی مانگی شوباتی 2025 و مانگەکانی دیکە داوای بەپەلەی ژمارەی بانکیی فەرمانبەران دەکات بۆ توتین بەپێی ئەو ڕێکارانەی کە دادگای فیدراڵی دیاریکردوە.
ـ وه‌زاره‌ته‌كه‌ جگە لەوە داوای داهاتی ناوخۆ دەکات و ڕازی نییە بەو 51 ملیار دینارەی کە بۆ مانگی یه‌كی هەرێمی كوردستان وەک داهاتی ناوخۆ گەڕاندیەوە بۆ دارایی عێراق. 
ـ لەخاڵی کۆتایی نوسراوەکەی وه‌زاره‌تی دارایی عێراقدا داوای داهاتی نەوت دەکات بخرێتە سەر ئەو هەژمارەی وەزارەتی دارایی عێراق لەبانکی ناوەندی بەژمارە (300900) کردویەتییەوە.

ژمارەی خوێندراو : 75 جار

هەواڵی زیاتر