حکومەتی عێراق مووچەی خانەنشینان زیاد دەکات و بڕیارەکە ھەرێمی کوردستان ناگرێتەوە

15/07/2019

شاخ پرێس: 

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری زیادکردنی موچەی خانەنشینانی وڵاتەکەی دەکرد و لەبەرئەوەی سندوقی خانەنشینی فەرمانبەران لەدوای ڕاپەڕینەوە بوونی نیە، ئەو بڕیارە ھەرێمی کوردستان ناگرێتەوە .

بەگوێرەی ئەو خشتەیەی ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیی کردووە، بڕی مووچەی خانەنشینانی عێراق، بە رێژەیەکی زۆر زیاد دەکات.

شێوازی زیادکردنەکە بە شێوەیەکی دادپەروەرانە دانراوە و ئەوانەی مووچەیان کەمە بە رێژەی ١٠٠٪‏ زیادکردنە دەیانگرێتەوە، بەڵام خاوەنی مووچە زۆر بەرزەکان کەمترین زیادکردن دەیانگرێتەوە. 
لەم سیستمە نوێیەدا؛ کەمترین مووچەی خانەنشینی لە ٨٠٠ ھەزار دینارەوە دەستپێدەکات، ئەوەش ھاوکارییەکی زۆرباشی چارەسەرکردنی کەمکردنەوەی رێژەی ھەژاری لە کۆمەڵگەدا دەکات .

بەپێی یاسا ھەر فەرمانبەرێک ڕێژەیەک لە موچەکەی دەبڕدرێت بەناوی خانەنشینیە و پێویستە سندوقێک ھەبێت کە ئەم پارەیەی تێدا ھەڵبگیرێت و فەرمانبەرەکە کە خانەنشین دەبێت، لەو پارەیەی مانگانە لێی بڕدراوە، مانگانە موچەی شایستەی پێبدرێت، بەڵام حکومەتەکەی پارتی و یەکێتی ئەم سندوقەی نیە و ناشزانرێت ئەو پارەیەی مانگانە لە فەرمانبەران دەبڕدرێت بۆ چی لێدەکرێت و بۆ کوێ دەچێت ؟

ژمارەی خوێندراو : 315 جار

هەواڵی زیاتر