مەلا بەختیار: ئەوە کۆتایی دێت کە پارتی و یەکێتی کوڕ و خزمەکانیان کۆنتڕۆڵی ئەم دەڤەر و ئەملاوئەولا بکەن

17/07/2019

مەلا بەختیار ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتمانی کوردستان


شاخ پرێس: 

مەلا بەختیار ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت "حزبەکانی ھەرێمی کوردستان، ئەوپەڕەکەی دوو خولی تری ھەڵبژاردنیان لەبەردەمدایە، بۆئەوەی گۆڕانکاری لەخۆیاندا بکەن و لەگەڵ سەردەمەکەدا خۆیان بگونجێنن، ئەگەرنا ئەم بازنە داخراوەی حزبایەتی کۆتای دێت" .

مەلا بەختیار ڕەخنەی توند لە پارتی و یەکێتی دەگرێت و دەشڵێت "ئەوە کۆتایی دێت کە کوڕ و خزمەکانیان کۆنتڕۆڵی ئەم دەڤەر و ئەملاوئەولا بکەن" .

بە وتەی مەلا بەختیار "ئەگەر تا دوو خولی ھەڵبژاردنی تر یەکێتی و پارتی خۆیان نەگۆڕن بەتایبەتی یەکێتی، بەدیلی خراپتر و فەوزایەکی گەورە لەھەرێمی کوردستاندا دروستدەبێت. ئەگەر خۆمان نەگۆڕین، بەرەو گەندەڵی زیاتر ھەنگاو دەنێنین پاکەکانیش پیس دەبن و ئەوکات کێشەی گەورە لەکوردستاندا دروستدەبێت" .

ژمارەی خوێندراو : 460 جار

هەواڵی زیاتر