راگەیەندراوی ئەنجومەنی چالاكیەكانی كوردستان بەریتانیا

23/02/2023

ئەنجومەنی چالاكیەكانی كوردانی بەریتانیا لەبارەی ئەو هێرش كردنە سەر ئیسماعیل سیان و برینداركردنی بەچەقۆ، ئیدانەی ئەو كارە تیرۆرستانە دەكات و لەوبارەیەشەوە سكاڵامان تۆماركردووە تاوەكو یەك بەیەكی ئەو كەسانەی دەستاین لەو هێرشە تیرۆرستانە هەبوو دەستگیربكرێن .
دوێنێ شەو، ئیسماعیل سیان لەلایەن چەند كەسێك دەرفێندرێت و دواتر داوای لێ دەكەن لەلایڤێكدا داوای لێ بووردن بكات سەبارەت بە هێلكە باران كردنی یاسین خزر، بەڵام اسماعیل ئامادە نابێت و ئەوانیش بەر چەقۆی دەدەن، لەئێستادا اسماعیل لە نەخۆشخانەیە و دۆخی تەندروستی جێگیر بووە.

ژمارەی خوێندراو : 368 جار

هەواڵی زیاتر