یەكێتی وەڵامی لاهور شێخ جەنگی دایەوە

23/02/2023

ڕوون میدیا
میدیای سەربە یەكێتی نیشتمانیی كوردستان لێدوانێكیان بەناوی (سەرچاوەیەكی باڵای یەكێتی)ـەوە وەك وەڵامێك بۆ ڕاگەیەندراوەكەی لاهور شێخ جەنگی بڵاوكردەوە كە ئەمە دەقەكەیەتی :
دادگای ژێر دەسەڵاتی پاراستن گەر ئەوەندە دەسەڵاتی هەیە با لاهور جەنگی بورهان بە هاوسەرۆكی پارتی دیاریبكات نەك یەكێتی، چونكە ئەو بەپێی پەیڕەو و بڕیاری ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتی دەركراوە.
نوسراوە ساختەكراوەكەی دادگای ژێر دەسەڵاتی پاراستن ناتوانێت بڕیار و هەنگاوێك هەڵبوەشێنێتەوە كە بەپێی ناوەرۆكی پەیڕەو و رێكارە یاساییە ناوخۆییەكانی یەكێتی ئەنجامدراون و جێبەجێكراون.
دەركردنی لاهور جەنگی بورهان بەپێی رێكارە یاساییەكان و ماددەی 25/ دووەم خاڵی دوانزەیەمینی پەیڕەوی پەسەندكراوی كۆنگرەی چوارەم ئەنجامدراوە، دادگای ئاراستەكراو ناتوانێت تانەی لێبدات یان بیگۆڕێت".
بەهۆی ئەوەی بڕیارەكە تەواو یاسایی و پەیڕەوی بووە و هیچ گرفتێكی تیانەبووە، له‌لایه‌نى كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق و ئه‌نجوومه‌نى دادوه‌رى عێراق په‌سه‌ندكراون.

ژمارەی خوێندراو : 87 جار

هەواڵی زیاتر