گوڵاڵە سدیق
هەر بەڕاست چاوەڕوانی چی لە پارتی دەکەن؟!
دەتانەوێت بچنە هەولێر بەحساب سەرۆکی حکومەت لەوێیە؟!
دەتانەوێت ڕێگا بدرێن بچن؟!
لەم دوو ئەگەرە بەدەر نیە:
یان ڕەشەکوژی دەکرێن.
یان ڕێگە نادرێن یەک بست بچن بەو دیوی دێگەڵە.
ئەو یەک بستە وەختی خۆی بە سوپای بێگانە نەگوترا، بەڵکو بۆ میللەتی خۆمان بوو!
ئەم میللەتە داماوە!
چوونە هەولێر بە خەڵکی مەدەنی و مامۆستایان ناکرێت.
با ئەو هەموو هێزە ئۆپۆزسیۆن و دوکانە سیاسیانەی سلێمانی بانگەواز بۆ لایەنگران و دەنگدەران و خەڵکی مەدەنی بکەن لەڕێی کەناڵەکانیانەوە هەر سبەی دەزگا ئیعلامی ناوخۆیی و عێراقی و ئیقلیمی و نێودەڵەتییەکان بانگهێشت بکەن و پێشڕەوی خەڵک بکەن و لە ڕوماڵێکی ڕاستەوخۆ خۆیان بکەن بە هەولێردا، بزانە لەپێشەوە دەبین یان نا!
ناکرێت ئەم حزبە بە ناو ئۆپۆزسیۆنانە گرەو لەسەر مردنی ئەم مامۆستا داماوانە بکەن، گوێی خۆیان لێ خەواندوە وەک حزب و هانی مامۆستایان دەدەن بۆ مانگرتن و چوونە هەولێر!!
لە ساڵی ٢٠١٦ وە قەناعەتی تەواوەتیم بەوە هەیە کە خۆپشاندان بە تەنها لەسلێمانی هیچ لە دۆخەکە ناگۆڕێت، هەتا نەچێتە هەولێر، بەڵام ناشچێت!
ژمارەی خوێندراو : 6 جار