سۆران عومەر بۆ مونا قاوەچی: "پارێزبەندیتان لەسەرم هەڵنەگرتایە، ئێستا لەگەڵ ئێوە خەریکی هیچ بووم"

06/03/2023

ڕوون میدیا
لەخولی پێشوو یەکێک بووم لەوانەی یاسای مافی پێکهاتەکانمان دەرکرد .
کەیسی جینۆسایدی ئێزیدیەکان و مەسیحی و تورکمان و شەبەکمان بردە دادگای لاهای کاک ئایدن مەعروف لە بەرەی تورکمانی لەگەڵم بووە ئاگادارە کەسەرۆکی لیژنەی مافەکانی مرۆڤ بووم چی داکۆکیەکم کردووە لەپێکهاتەی حەقیقی.
من دژی ئەوە بووم پێکهاتە ببێتە پاشکۆ، لایەنێک بەکاریبهێنێ ، دەبێ پێکهاتە خەریکی کاروداواو پێداویستی پێکهاتەکەی بێت.
بەندە ٤٢ هەزار دەنگم هێنا ئەم خولە هەر ١١ کورسیەکەی پێهکاتە نزیک ٢٢ هەزار دەنگیان هێناوە بەو دەنگانەش کە پێیان دراوە لەناو هێزی سەربازی.
ئەسڵەن تورکمان لەعێراق پێکهاتە نییە نەتەوەیەکە هاوشێوەی کوردو عەرەب.
پاشان من متمانەم لێ وەرنەگیراوەتەوە خۆم دەستم لەکارکێشایەوە، پارێزبەندیم لەسەر لادرا.
تۆ کردویتیان بەسکرتێری پەرلەمان دەبوو جیاوازی بکەی لەنێوان هەڵگرتنی پارێزبەندی و وەرگرتنەوەی متمانە!
ئەوەی کردتان وایکرد من لەپەرلەمانی هەرێمەوە بێمە پەرلەمانی ئیتحادیی! وانەبووایە تائێستە لەگەڵ بەڕێزتان سەرقاڵی هیچ دەبووین!

ژمارەی خوێندراو : 219 جار

هەواڵی زیاتر