ڕۆژنامەیەكی ئەمریكی: ڕێككەوتنی ئێران و سعودیە ئاژاوە لەناوچەكەدا كەمدەكاتەوە و پلانەكانی ئیسرائیلیش پوچەڵدەكاتەوە

11/03/2023

ڕوون میدیا
ڕۆژنامەی (گلۆباڵ نیوز)ی ئەمریكی ڕایدەگەیەنێت "دوای حەوت ساڵ لە گرژی و ئاڵۆزیی لە پەیوەندییەكانیان، ڕێككەوتنی ئێران و سعودیە لەسەر دەستپێكردنەوەی پەیوەندییەكانی نێوانیان و كردنەوەی باڵیۆزخانەكانیان، دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی ئاڵۆزی و ئاژاوە و پێكدادانی چەكداریی لەناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و ئارامیی و ئاسایش بۆ ناوچەكە دەستبەردەكات" .
ئەو ڕۆژنامە ئەمریكیە پێشیوایە "ڕێككەوتنەكەی سعودیە و ئێران پلان و سیاسەتەكانی ئیسرائیل لەناوچەكەدا پوچەڵ ئاڵۆزدەكات" .
جەختیشدەكاتەوە "ڕێكەوتنەكە سەركەوتنێكی گەورەی دیبلۆماسییە بۆ چین، چونكە وڵاتانی كەنداو وایدەبینن كە ئەمریكا لەناوچەكە وردە وردە پاشەكشە دەكات و، ئەمەش دەبێتە هۆی كۆتاییهێنان بە شەڕی خوێناوی درێژخایەنی یەمەن" .
ڕونیشكردوەتەوە "نەتەوەیەكگرتووەكان پێشوازی لە ڕێككەوتنی ئێران و سعودیە كردووە و سوپاسی ڕۆڵی چینیشی لەوبارەیەوە كردووە و پێیوایە كە باشبوونی پەیوەندییەكانیان پێویستیەكی حەتمیە بۆ دەستبەركردنی ئارامی و ئاسایشی لەناوچەی كەنداو" .

ژمارەی خوێندراو : 105 جار

هەواڵی زیاتر