ناكرێت ئێمه‌ هه‌موو كێشه‌ی خۆمان ته‌نیا له‌ بابه‌تی موچه‌دا كورت بكه‌ینه‌وه‌

2 رۆژ پێش ئێستا

مەسروربارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێم لە دیداری لەگەڵ نوینەرانی كورد لە بەغداد:
ناكرێت ئێمه‌ هه‌موو كێشه‌ی خۆمان ته‌نیا له‌ بابه‌تی موچه‌دا كورت بكه‌ینه‌وه‌
به‌داخه‌وه‌ به‌غدا به‌ سیاسه‌تێكی سه‌ركه‌وتوانه‌ توانیویه‌تی كێشه‌كانی ئێمه‌ بچوك بكاته‌وه‌و سه‌رقاڵمان بكات به‌وه‌ی ئایا مانگانه‌ موچه‌ی خه‌ڵكی كوردستان ده‌درێت یان نا؟ ئه‌ی ئه‌و هه‌مو شتانه‌ی دیكه‌ چی؟ 100 ساڵه‌ كوردستان قوربانی ده‌دات، له‌پێناو موچه‌ بوه‌ یان له‌پێناو پێناسه‌، خاك، نیشتمان، یه‌كسانی و ئازادی بوه‌؟
گه‌یشتوینه‌ته‌ ئه‌و بڕوایه‌ی ئه‌و ڕه‌فتاره‌ی ئێستا به‌غدا به‌رامبه‌ر هه‌رێمی كوردستان په‌یڕه‌وی ده‌كات، سته‌مكارانه‌ و نادادپه‌روه‌رانه‌یه‌ و قبوڵكراویش نییه‌
ئەو رەفتارانەی عێراق بەرامبەر هەرێم دەیکات نادادپەروەرو ستەمکارانەیە و قبوڵکراونیە .
ده‌بێت له‌ ساڵی 2025 كارێكی وا بكه‌ین خه‌ڵكی ئێمه‌ له‌و قه‌له‌قیە نه‌فسییه‌ ده‌ربچێت، خه‌ڵكی ئێمه‌ موسته‌حه‌قی ئه‌وه‌ نییه‌ به‌م شێوه‌یه‌ ته‌عامولی له‌گه‌ڵ بكرێت
ده‌بێت ئێمه‌ په‌یوه‌ندی هه‌رێم و به‌غدا ڕاست بكه‌ینه‌وه‌، ده‌ستورێكمان هه‌یه‌ و ده‌بێت پابه‌ندی ئه‌م ده‌ستوره‌ بین، دادگای فیدراڵی، ته‌نها له‌ به‌رژوه‌ندیی حكومه‌تی فیدڕاڵی، بڕیاری ده‌ركردوه‌ و هه‌رگیز بڕیارێكی ده‌رنه‌كردوه‌ كه‌ به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانی تێدا بێت.
ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وته‌ی ئێستای به‌غدا له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان، هه‌ڵسوكه‌وتی كیانێكی فیدڕاڵی نییه‌، وه‌ك پارێزگایه‌ك بگره‌ بچوكتریش ته‌عامول له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستاندا ده‌كات.
رەخنە توندەکانی مەسروربارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێم لە له‌میانه‌ی ده‌ستپێكردنی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و نوێنه‌رانی كورد له‌ به‌غدا کە له‌ شاری هه‌ولێربەرێوەچوو لەکاتێکدایە گەورەترین گرفتی هاوڵاتیان و فەرمانبەران نەناردن و دواکەوتنی مووچەیە و حکومەتی عێراقیش داوای داهاتی ناوخۆ دەکات تاوەکوو هەموومانگێ مووچە لەکاتی خۆیدا بنێرێت بەڵام دەسەڵاتدارانی هەرێم داهات رادەستی بەغدا ناکەن.
فەرمانبەران و موچەخۆرانیش داوادەکەن راستەوخۆ لەبەغداوە مووچەیان پێبدرێت تاوەکو حکومەتی هەرێم نەتوانێت دەستبگرێت بەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمدا.
#مەسرور_یارزانی
#هەریمی_كوردستان
#روون_میدیا

ژمارەی خوێندراو : 8 جار

هەواڵی زیاتر