حازم عەلوان ئەو
گەنجە فەلەستینییەی سەرلەبەیانی ڕۆژی هەینی رابردوو دوای ٨ مانگ لە دەستبەسەرکردنی
لەلایەن زایۆنییەكانەوە ئازادکرا، دەڵیت كاتیك سوپای زایۆنی لە کاتی هێرشکردنە سەر
ماڵ و باڵەخانەکانی باکووری کەرتی غەززە دەسگیریان كردە وەک قەڵغانی مرۆیی بەكارییان
دەهێنام.
عەلوان دەڵیت،
سوپای زایۆنی بۆ لێپرسینەوە بردمیانە زیندانی زیکیم لە باکوری غەززە ، ئەمە پێش ئەوەبوو
كە وەک قەڵغانێکی مرۆیی لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانیدا لە باکووری کەرتی غەززە بەكارم
بهێنن.
دوای لێكۆڵینەوە عەلوان بە زۆر كاری ترسناك
ناچار دەكریت" خۆی دەڵیت: من ناچار بووم ئەرکی مەترسیدار ئەنجام بدەم، لەوانە
لەبەرکردنی جلوبەرگی سوپای زایۆنی و کڵاوێکی سەربازی، تەیارکردن بە کامێرا و چوونە
ژوورەوە بۆ ئەو ماڵانەی کە ڕەنگە لە ژێر هەڕەشەی ئەشکەنجەدانی جەستەیی و دەروونیدا
گیریان خواردبێت، بە ئامانجی پشکنینی ماڵەکان پێش ئەوەی سەربازەکان بچنە ناو ماڵەکانەوە،
كە من بە جلی سەربازی زایۆنییەوە دەچوم و هیچ شتێك رووی نەدەدا ئینجا ئەوان
دەهاتن، مەبەستیان بوو ئەگەر شتیك روو بدات من لەناو چم و ئەوان سەلامەت بن.
عەلوان ئاماژە
بەوە دەكات كە کە سوپای زایۆنی وەک قەڵغانێکی مرۆیی لە جەبەلیە بەکاریان هێنا، کە
لەکاتی هێرشکردنە سەر ماڵ و باڵەخانەکان ناچار بوو یاوەری تیمە سەربازییەکان بکات،
ئەمەش مەترسییەکی گەورەی بۆ سەر ژیانی دروستکرد.
ئاماژەی بەوەشکرد،
سوپای زایۆنی لە ناوچە هەستیارەکاندا لێیان دەدام و هەڕەشەی کوشتنیان لێدەکردم"
ئەگەر بەگوێیانم نەكردایە فەرمانی كوشتنم جێبەجێ دەكرا.
بە گوتەی عەلوان،
“بەکارهێنانی فەلەستینییەکان وەک قەڵغانی مرۆیی کارێکی باو و ئاساییە لە باکووری کەرتی
غەززە، کە هەر یەکەیەکی سەربازی ٥ بۆ ٦ دەستگیرکراوی فەلەستینی لەگەڵ خۆی دەبات لە
كارەكانیدا بەكاری دەهێنێت.
عەلوان باس لە
ڕووداوێکی ترسناک دەكات کە بەسەر زیندانییەکی فەلەستینیدا هاتووە بە ناوی محەمەد نەبهان،
کە تێیدا لە کاتی بۆردومانکردنی ماڵێکدا
بریندار بووە لەکاتێکدا خیزانەكە لەناو ماڵەکەدا بووە، و گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە،
بەڵام تا ئێستا چارەنووسی نادیارە”.
عەلوان باسی لە
بارودۆخی دەستگیرکردنی کردبەجۆریك کە سوپای
زایۆنی لەکاتێکدا دەستگیری کرد کە لە قوتابخانەی ئەلفاخورە بوو، کە خەریکی داڵدەدانی
خەڵکی ئاوارە بوو لە جەبەلیا سەربازەکان دەستبەندیان کرد و چاویان بەست و بردیان بۆ
زیندانی زیکیم.
لە کاتێکدا
سوپای زایۆنی وەک قەڵغانێکی مرۆیی بە یاوەرییەوە دەڕۆیشت، عەلوان ئەو وێرانکارییە
گەورەیەی لە باکووری کەرتی غەززە بینی.
ئاماژەی بەوەکرد،
كە زایۆنییەكان دەستبەسەرکراوەکانی ناچارکردووە سەرەتا بچنە ناو ماڵەکانەوە بۆ ئەوەی
دڵنیابن لەوەی کە دوورن ڕووبەڕوو بونەوەی ئەندامانی بەرخۆدانی فەلەستین یان بۆمبی
چێنراو .
عەلوان جەختی
لەوە کردەوە کە ئەم کارە ی زایۆنییەكان پێشێلکارییەکی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکان
بوو، وتی: هەندێکجار خانووەکان چۆڵ بوون، هەندێکجاریش هاووڵاتی مەدەنی بەساڵاچوو یان
خێزانەکانمان بینی کە هێشتا لەناویاندا مابوونەوە.
لە ماوەی ڕابردوودا،
سوپای ئیسرائیل دەیان دەستگیرکراوی فەلەستینی لە غەززە بە شێوەی وەجبەی جیاواز
ئازاد کرد، کە زۆربەیان لە ئەنجامی ئەشکەنجەدان تووشی تێکچوونی باری تەندروستیان
بوون.
لەدوای دەستپێکردنی
ئۆپەراسیۆنی زەمینی لە غەززە لە ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، سوپای فەڵەستینی بە هەزاران
فەلەستینی دەستگیرکردووە، کە ژمارەیەکی کەمیان دواتر ئازادکراون، لەکاتێکدا چارەنووسی
ئەوانی دیکەش هەروا ماوە نەزانراو.
ڕێکخراوەکانی
مافی مرۆڤ و میدیاکانی زایۆنی ئاشکرایان کردووە کە دەستبەسەرکراوانی فەلەستینی لە
غەززە تووشی ئەشکەنجە و پشتگوێخستنی پزیشکی بوون و ئەمەش بووە هۆی گیانلەدەستدانی
بەشێکی زۆریان لە ناوەندەکانی دەستبەسەرکردنی ئیسرائیل.
ژمارەی خوێندراو : 70 جار