چوار رۆژە ئاگر ئەمریکا دەسوتێنێت و ١٥٠ملیار دۆلار زەرەری لێداون
چوار رۆژە لۆس ئەنجلوسی ئەمریکا ئاگری گرتوە و لەئێستاشدا ئاگرەکە گەیشتۆتە ناوچەی هۆڵیود کەناوچەیەکی گرنگ و دێرینی ئەمریکایە و فیلمەکانی هۆڵیودی لێبەرهەم دەهێنرێت.
خەڵکی هاوکاری ئەکتەرە بەناوبانگەکانی ئەو وڵاتەدەکەن تاوەکو کەلووپەلە بەنرخەکانی ماڵەکەیان بگوازنەوە و ئاگرەکە نەیانسوتێنێت.
جۆبایدن سەرۆکی وڵاتەکەش وتویەتی دیمەنی ئاگرەکە لە ناوچەی جەنگ و ئۆپەراسیۆنی سەربازی دەچێت.
دوێنێ دەسەڵاتدارانی ئەمریکا قەدەغەی هاتووچۆیان لە ناوچەکانی شاری لۆس ئەنجلۆس راگەیاندوە بۆ پاراستنی ئەو موڵکانەی بەهۆی ئاگرکەوتنەوەکانەوە چۆڵکراو.
ئاگرەکە بۆتە کابوسێک بۆ ئاگرکوژێنەوەکان چونکە دەڵێن دووساڵی رابردوو باراناوی بووە و لایان سەیرە ئاگرەکە بۆچی ئەوەنە تەشەنە دەسەنێت.
چەندین هەوری دەستکرد باران بەسەر ئاگرەکەدا دەبارێنن بەڵام نەتوانراوە کۆنترۆڵبکرێت.
بەپیی ئامارەکان زیانەکانی ئاگرەکەی ئەمریکا بە ١٣٥ بۆ ١٥٠ملیار دۆلار مەزەندەدەکرێت
#روون_میدیا
ژمارەی خوێندراو : 92 جار