شاخ پرێس وێنەی تۆمەتبارێکی ڕووداوی کوشتنی کارمەندەکەی دەزگای میتی تورکی بڵاودەکاتەوە

20/07/2019

شاخ پرێس:

دژە تیرۆری ھەرێمی کوردستان وێنەی یەکێکی دیکە لە تۆمەتبارانی کوشتنی کارمەندەکەی دەزگای ھەواڵگری میتی تورکی کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە یەکێک لە ڕێستۆرانتەکانی ھەولێر کوژرا، بڵاودەکاتەوە .

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی دژە تیرۆر، یەکێک لە ھاوکارەکانی (مەزڵوم داغ) کە لە ڕێستۆرانتەکە تەقەیان کرد و تیایدا سێ کەس کوژران دەستگیرکراوە .
تۆمەتبار ناوی (محەمەد بیسکسز) ەو بە ھەرسێ ناوی (دژوار – مامەند – یوسف) ناسراوە .

ژمارەی خوێندراو : 420 جار

هەواڵی زیاتر