رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکانی حکومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، سندوقی پاڵپشتی پرۆژەی بچوك دەخرێتەوەكار، ڕاشیدەگەینێت، سندوقەكە بۆ پاڵپشتی گەنجان و ئەوانەی بێكارن تا بتوانن پرۆژەی بچوكی پێ دروستبكەن .
دیندار زێباری، ڕێكخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، سندوقی پاڵپشتی پرۆژەی بچوك دەخرێتەوەكار و سندوقەکە بە پێی یاسای نوێ پەسەند دەکرێت
وتیشی، سندوقەكە پاڵپشتیەکە بۆ گەنجان و ئەوانەی بێكارن تا بتوانن پرۆژەی بچوكی پێ دروستبكەن، لە ئێستادا گفتوگۆ لەسەر دووبارە زیندوكردنەوەی سندوقەكە هەیە و پاش دەرچوونی یاساكە، كارادەكرێت .
ئاماژەی بەوەشدا، سندوقەكە تەنها بۆ پرۆژەی بازرگانیی نیە، بەڵكو قەرز دەداتە ئەوانەشی كە دەیانەوێت لە ماڵەوە دەرفەتی كاری خۆیان دروستبكەن، وەك بەرگدرویی و دارتاشی و كاری دەستی .
باسی لەوەشکردوە، كارەكە لەگەڵ سەرۆكایەتی هەرێم و سەرۆكایەتی حكومەتدا گفتوگۆی لەسەركراوە و بڕیارە جارێكی دیكە سندوقەكە بخرێتەوەكار كە لەمساڵدا دەبێت .
ئاشکرایکرد، قەرزی سندوقەكە لە دوو ملیۆن و 500 هەزار دینارەوە دەستپێدەكات هەتا 25 ملیۆن دینار و دانەوەی قەرزەكەش بەشێوەی مانگانە دەبێت و ساڵێك پاش وەرگرتنی دەست بە وەرگرتنەوەی دەكرێت .
ژمارەی خوێندراو : 231 جار