تەواوی وردەکاریی ئەو پارانە بڵاوکرایەوە کە حکومەتی عێراق لە ساڵی ٢٠٠٥ ەوە تا مانگی تەموزی ٢٠١٩ بۆ ھەرێمی کوردستانی ناردووە

23/07/2019

زیاتر لە ١٨٠ ملیار دینار لە بەغداوە ھاتۆتە بۆ ھەرێم و کەسیش نازانێ چی لێھاتووە !


شاخ پرێس: 

ڕۆژنامەنوسێک کۆی ئەو پارانە بڵاودەکاتەوە کە حکومەتی عێراق لە ساڵی ٢٠١٦ ەوە تا مانگی تەموزی ٢٠١٩ بۆ ھەرێمی کوردستانی ناردووە کە بڕەکەی زیاتر لە ١٨٠ ملیار دۆلارە

دڵشاد مەجید ڕۆژنامەنوس و چاودێری سیاسیی چەند ئامار و داتایەکی پەیوەست بەو بابەتەی بڵاوکردەوە و دەڵێت "ئەم ئامارە لە بەشی بودجەی فەرمانگەی تۆژینەوەکانی پەرلەمانی عیراق ئامادەکراوە، کە گشت داتاو زانیاریەکانی لە حکومەت و وەزارەتەکانی عیراق کۆدەکاتەوە و دەیخاتە بەردەم ئەندام پەرلەمان و دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان" .

دڵشاد مەجید ڕاشیگەیاندووە "ئەم ئامارە لەساڵی ٢٠٠٥ وە تا ساڵی ٢٠١٦ تەواوی ئەو گوژمە پارانەی لەبەغدا دراوە و نێردراوە بۆ ھەرێم تیدا دەست نیشان کراوە، ھەروەھا ھەرێم لەداھاتە ناوخۆییەکان چەندی گەراندۆتەوە بۆ بەغدا، لەھەمووی گرنگتر گوژمەی دەسکەوتەکانی ھەرێمی تیایە لەفرۆشتنی نەوت لە ھەرسێ ساڵی (٢٠١٤ و ٢٠١٥ و ٢٠١٦)" .

ئاماژەبەوەشدەمات "ئەگەر داھاتی فرۆشتنی نەوتی ھەرێم لەھەرسێ ساڵی (٢٠١٧و ٢٠١٨ و ٢٠١٩) و ھەروەھا بودجەی نێردراوی ساڵی ٢٠١٨ و ٢٠١٩ ی عیراقیش بۆ ھەرێم و داھاتە ناوخۆییە حەقیقەکانی ھەرێمێ و ٣٠ ملیار دۆلارە قەرزەکەی حکومەتی ھەرێمشی لەگەڵ ھەژمار بکەین، نزیکەی زیاترلە ١٨٠ ملیار دۆڵار ھاتۆتە ئەم ھەرێمە"

ئەگەر ئەم پارەیە دابەشی سەر ١٤ ساڵی بکەین ساڵانە بودجەی ھەرێم خۆی لەنزیکەی ١٣ ملیار دۆلار دەدات .

وردەکاری ناردنی ھەر بڕە بودجەیەک لە بەغداوە بۆ ھەرێمی کوردستان بەپێی بەڵگەنامەکە، بەمجۆرەی خوارەوەیە :

١- حکومەتی عێراق لە ساڵی ٢٠٠٥ تا ٢٠١٦ گوژمەی ( ٨٩ تڕلیۆن و ٣٠١ ملیار و ٦٠١ ملیۆن دیناری ) ناردووە بۆ ھەرێم.

٢- حکومەتی ھەرێم لەنێوان ھەمان بەروار ( ٢ تڕلیۆن و٢٧٣ ملیارو٤٣٠ ملیۆن) دیناری لە داھاتی ناوخۆ داوە بەعیراق.

٣- دوای دەرکردنی گوژمەی داھاتی ناوخۆ، حکومەتی ناوەند ( ٨٦ تڕلیۆن و٨٥٧ ملیار و ١٥٧ ملیۆن دیناری) ڕادەستی ھەرێم کردووە.

٤- لە ساڵی ٢٠١٤ تا ساڵی ٢٠١٦ حکومەتی ھەرێم بەگوژمەی ( ٢١ تڕلیۆن و٢١٧ ملیار و٥٢٠ ملیۆن دینار) نەوتی بەبێ ئاگاداری ناوەند فرۆشتووە .

٥- کۆی ئەو داھاتەی ھەرێم لەساڵی ٢٠٠٥ تا ٢٠١٦ لەبەغدا بۆی ھاتووە ( ١٠٨ تڕلیۆن و ٧٤ ملیارو٦٩١ ملیۆن دینار) بووە.

ئەگەر بێت ئەم گووژمە پارانەشی لەگەل ھەژمار بکەین بۆمان دەردەکەوێ چ بڕە پارەیەکی زۆر و خەیاڵی ھاتۆتە ئەم ھەرێمە !

- حکومەتی ناوەند لەساڵی ٢٠١٨ (٨) بوودجەی ھەرێمی نارد، کە ئەویش ( ٨ جاران٣١٧ ملیار دینار بوو) کەدەکاتە ( ٢ تڕلیۆن و ٥٣٦ ملیار دینار).

- ھەروەھا حکومەتی عێراق لەم ساڵیش تا ئێستا بوودجەی ٦ مانگی ناردووە، ئەویش ( ٦جاران ٤٥٤ ملیار دینار بوو) کەدەکاتە ( ٢تڕلیۆن و ٧٢٤ ملیار دینار) ئەمە جگە لەو ٦٨ ملیار دینارەی کەبۆ پێشمەرگە تەرخان کراوە .

- ٣٠ ملیار دۆلار قەرز، داھاتی فرۆشتنی نەوتی ھەرساڵی (١٧ و١٨و١٩) و داھاتە ناوخۆییەکان ھتد.

ئەم ھەموو بڕە پارەیە خۆی لە زیاتر ١٨٠ ملیار دۆلار دەدا .

ژمارەی خوێندراو : 389 جار

هەواڵی زیاتر