سەرۆکی دەستەی کوردستانی بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیژی ڕایگەیاند، کۆمپانیایەکی ئەڵمانی بە نیازە ناوەندێکی گەردوونناسی لەسەر چیای ئەزمەڕی شاری سلێمانی دروستبکات و ئەو بنکەکەش دەبێتە ناوەندێکی جیهانی گەردوونناسی.
پۆڵا خانەقا، سەرۆکی دەستەی کوردستانی بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیژی ڕایدەگەیەنێت، وەزارەتی خوێندنی باڵا بە هاوکاری کۆمپانیایەکی ئەڵمانی کە لە ئەوروپا و ئەفریقا چەند ناوەندێکی گەردوونناسیان هەیە، بە نیازن پڕۆژەی “چاوی گەردوونی سلێمانی” لەسەر چیای ئەزمەڕ بکەنەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، پرۆژەکە دەبێتە ناوەندێک بۆ ئاڵوگۆڕی زانیاری فیزیای و گەردوونناسی و تێچووی پرۆژەکە بە ٥.٥ ملیۆن دۆلار خەڵمێندراوە و کۆمپانیا ئەڵمانیاکە ئامادەیە نیوەی پارەکە تەرخانبکات و بەشەکەی تری دەکەوێتە سەرشانی حکومەتی هەرێم.
ئەوەشی خستەڕوو، پشکنین بۆ شوێنەکە کراوە، کە پێشوتر ناوچەکە مین رێژکراو بووە و لە ئێستادا دەزگای مین ناوچەکەی پاککردوەتەوە، چاوەڕێن بەزووترین کات دەست بەجێبەجێکردنی پرۆژەکە بکرێت.
ژمارەی خوێندراو : 1099 جار