تورکیا لەسەر نەوتی هەرێم رێكەوتنی نوێ دەكات

7 کاتژمێر پێش ئێستا

لەكۆبونەوەی دوێنیی هەردو وەزیری دەرەوەی عێراق و تورکیا رێكەوتنێكی نوێ لەسەر هەناردەی نەوتی هەریم كراوە بەتایبەت لەسەر فرۆشتنی ئەو نەوتە بە توركیا، ڕێککەوتنیان لەچەند پرسیکی نێوان هەردوولادا کردوە یەکێک لە ڕێکەوتنەکان لەبارەی فرۆشتنی نەوتی هەرێم بووە، بەپێی ڕیککەوتنەکە دەبێت ڕێکارەکانی فرۆشتنی نەوتی هەرێم بە کۆمپانیا تورکییەکان بەپێی ڕێکارەکانی کۆمپانیای سۆمۆی عێراقیی بێت و بەو جۆرە بفرۆشرێت کە ئەو دەیەوێت.

بەپێی ڕێکەوتنە نوێیەكەی تورکیا و عێراق، لەمەولا ژمارەیەک کۆمپانیای تورکی بڕیارە لەکەرتی ئاو لە عێراق دەستبەکاربن، ئەمەش وەک بەشێک لە پیلانی تورکیا بۆ پڕۆژەی نەوت بەرامبەر ئاو لێکدەدرێتەوە.
پێشتر تورکیا لە ڕێی بەغدا دژایەتی پڕۆژەی بەنداوی گەورەی لەنێو خاکی هەرێمی کوردستان دەکرد، بۆ ئەوەی دواجار عێراق ناچار بێت، سازش بۆ تورکیا لە دۆسیەی ئاو بکات.

ژمارەی خوێندراو : 110 جار

هەواڵی زیاتر