قۆناغی گفتوگۆکان هێشتا دەستی پێنەکردوەتەوە

پێش 1 هەفتە

ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕونیکردەوە، ئەمڕۆ دوشەممە ئاشکرای کرد، لایەنە جیاوازەکان هەوڵدەدەن بۆچونەکان لێک نزیک بکەنەوە و پەیامەکان لەگەڵ ئەمریکا ئاڵوگۆڕ بکەن، بەڵام هاوکات جەختی لەوە کردەوە کە ئەم هەوڵانە "بە هیچ شێوەیەک بە واتای دەستپێکردنی گفتوگۆی فەرمی نێوان هەردولا نایەت".

قۆناغی گفتوگۆکان هێشتا دەستی پێنەکردوەتەوە. کاتێک دەگەنە ئەو قۆناغە، بڕیار لەسەر ئەو پرسانە دەدرێت کە پەیوەندییان بە تیمی گفتوگۆکار و وردەکارییەکانی پڕۆسەکە هەیە، بەڵام لە ئێستادا مەرج و هەڵوێستەکانی ئێران ڕونن و پێویست بە دوبارەکردنەوەیان ناکات.
ئاماژەی بەوەشكرد، "واز لە دوبارەکردنەوەی بانگەشە و گریمانە ناڕاستەکانی هەندێک لایەن دژی ئێران بهێنێت"، ڕونیكردەوە کە "پڕۆگرامی ئەتۆمی ئێران بە تەواوی ئاشتیانە بوە، و هیچ نیشانەیەک لەسەر گۆڕینی بەرەو چالاکییە سەربازییەکان تۆمارنەکراوە".

ژمارەی خوێندراو : 124 جار

هەواڵی زیاتر