شاخ پرێس:
عه‌بدولستار مه‌جید وه‌زیری پێشووی كشتوكاڵ‌و سه‌رچاوه‌كانی ئاو له كابینه‌ی هه‌شته‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له میانه‌ی نوسینی وتارێكیدا كه له به‌شی وتاری سایتی شاخ پرێس بڵاوكراوه‌ته‌وه دوو نهێنی گرنگ ئاشکرا دەکات.
عه‌بدولستار مه‌جید نوسیویه‌تی "لە کابینەی هەشتەمدا بەندە وەزیری کشتوکاڵ بووم، ئێستا کە کابینەی نوێ دەستبەکاربووە، هاوشێوەی ڕابردوو بەفیڕۆدانی سامانی گشتیی لە بەرژەوەندی کەمینەیەک بەناوی (بەخشین و دیاریی)ـەوە ڕەنگە هەر بەردەوام بێ، پێمخۆشە دوو نمونە باس بکەم کە لەسەردەمی وەزیری خۆمدا بووە و بە کردەیی ڕێگریم لە بەفیڕۆدان و تەخشان و پەخشانی سامانی گشتیی کردووە".
یەکەم: هەر وەزیرێک کە دەستبەکار دەبوو، بڕی (٣٠.٠٠٠) سی هەزار دۆلاری وەک (دیاری) پێدەدرا، کاتێک سکرتێری بەڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی به‌نده پارەکەی هێنا و باسەکەی کرد، وتم "دەتوانم بیبەخشم بە خەڵک ؟" بەتایبەت کە قەیرانی دارایی سەریهەڵدابوو، موچەش دوو مانگ جارێک دابەشدەکرا .
وتیان " نەخێر ئەوە بۆ کڕینی پێداویستی ناوماڵە" منیش ڕۆژی دواتر پارەکەم گێڕایەوە و پێموتن من پێویستم بەوە نیە و وەرگرتنی ڕەتدەکەمەوە
برای به‌ڕێزم كاك عبدالرحمان عبدالرحیم یش به‌هه‌مان شێوه .
دووەم: بۆ هەر وەزیرێک بەناوی (نەسریە ـ مینحە)ەوە مانگانە جگە لە موچەکەی خۆی (٧.٥٠٠.٠٠٠) ی پێدەدرا .
ئەوەندەی پەیوەندی بە منەوە هەبوو لێژنەیەکی سێ کەسیم لە وەزارەت دروستکرد بە سەرۆکایەتی بەڕێز بەڕێوەبەری ژمێریاریی و دوو ئەندامی دیکە .
ڕامسپاردن کە هەر فەرمانگەیەک پێداویستییەکی هەبوو داوایلێکردن لەو پارەیە بۆی بکڕن .
هه‌روه‌ها نوسیوویشیه‌تی، دیسان لەو مینحەیە هاوکاری سەدان کەسی هەژار و نەخۆش و پێشمەرگەمان کرد، لە هەمووی گرنگتر نەمهێشتووە هیچ فەرمانبەرێکم لەو کاتە سەختەدا پێویستی بە هیچ هەبێ، هەر بەو مینحەیە .
راشیده‌گه‌یه‌نێت، ئێستاش بەڵگەنامە و سەرجەم داتاکاکان لە وەزارەتن و هەر ڕۆژنامەنوسێک یان کەسێک بیەوێ وردەکاریی خەرجکردنەکە بزانێ، دەتوانێ بچێت و لە ژمێریاریی داوای بکات .
ژمارەی خوێندراو : 411 جار