سـەرۆکوەزیـران ، تیمـی حکومەتی راسپاردووە یەک پرسیـاری بـێ وەڵام بـۆ بەغداد نـەھێڵنەوە و زۆر شەفافانەوەڵام بدەنەوە

16/10/2023

وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەبارەی سەردانی وەفدی ھەرێم بۆ بەغداد روونکردنەوە دەدات و دەڵێت، سەردانی وەفدی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ بەغداد و کۆبوونەوەیان لەگەڵ لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئارەزوومەندانەیە و نیشاندەری نیەتی جددی حکومەتی ھەرێمە بۆ چارەسەری کێشەکانی نێوان ھەولێر و بەغداد
پێشەوا ھەورامانی وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، سەردانی وەفدی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ بەغداد و کۆبوونەوەیان لەگەڵ لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئارەزوومەندانەیە و نیشاندەری نیەتی جددی حکومەتی ھەرێمە بۆ چارەسەری کێشەکانی نێوان ھەولێر و بەغداد لە سەر سەرجەم پرسە داراییەکان.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرۆکوەزیرانی ھەرێم، تیمی حکومەتی راسپاردووە تەنانەت یەک پرسیاری بێ وەڵامیش نەھێڵنەوە و زۆر شەفافانە ھاوکاربن.
 وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان وتیشی، حکومەتی ھەرێمی کوردستان، لە  چوارچێوەی دەستوری عێراقی فیدراڵ، بە دوای چارەسەرێکی ڕیشەییەوەیە بۆ پاراستنی مافی ھاووڵاتیانی کوردستان.

ژمارەی خوێندراو : 145 جار

هەواڵی زیاتر