ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، "ئاسایشی پارتی و یەكێتی" بە رِفاندنی هەزاران هاوڵاتیی عەرەب تۆمەتبار دەكات

30/07/2019


شاخ پرێس: 

ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك هێزەكانی ئاسایشی پارتی و یەكێتی لەسەردەمی دەسەڵاتیان لە كەركوك، زیاتر لە 10 هەزار هاوڵاتی عەرەبیان لە شارەكە رِفاندووە .


محەمەد خزر ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لە پێكهاتەی عەرەب رِایگەیاندووە "هێزەكانی ئاسایش و پێشمەرگە ئەوكاتەی لە كەركوك دەسەڵاتدار بوون، دەیان هەزار هاوڵاتیان لە نەتەوەی عەرەب رِفاندووە"


ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك ئاماژەیبەوەشكردووە "ئاسایش بە شەو خەڵكی ئێمەی دەرِفاند و تا ئێستاش چارەنوسیان نادیارە نازانین زیندوون یان مردوو ؟" .


بەوتەی محەمەد خزر "چارەنوسی ئەو هاڵاتییە رِفێندراوانە نارِوونە و بەرپرسانی كوردیش رِەتیدەكەنەوە چارەنوسیان ئاشكرابكەن" هەروەك داواش لە كۆمسیۆنی مافەكانی مرۆڤ دەكات دەرگای تۆماركردن بەسەر كەسوكاری رِفێندراوەكاندا بكاتەوە بە مەبەستی زانینی ژمارە و بەدواداچوونی چارەنوسیان .

ژمارەی خوێندراو : 281 جار

هەواڵی زیاتر