شاخ پرێس:
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان دەڵێت "کۆنگرەی کۆمەڵی ئیسلامی کە کۆتایی ئەمساڵ بەڕێوەدەچێت كۆنگره‌ی كرانه‌وه‌ی ئیسلامیه بەڵام كرانەوە نەك توانەوە"
عه‌بدولستار مه‌جید، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی بە شاخ پرێس ی راگه‌یاند، "كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستان هەموو كۆنگره‌كانی له كاتی خۆیدا ئەنجامدانەوە، مه‌گه‌ر بەهۆی بارودۆخێكی نەخوازراوەوە مانگێك یان دوو مانگ دواكه‌وتبێت یان پێشكه‌وتبێت، بڕیاریشمانداوه ئه‌مساڵ کۆنگرەی چوارەمی خۆمان ئەنجامبدەین".
ئەو ئەندامەىی ئەنجومەنی سیاسیی ئاماژەی بەوەشکرد "بڕیارمانداوه كۆنگره‌ی چوارەمی كۆمەڵ جیاواز بێت له كۆنگره‌كانی دیكه، ده‌مانه‌وێت كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاری گرنگ و گه‌وره بكه‌ین وه‌ك سه‌ركردایه‌تیش پڕۆژه‌مان هه‌یه بۆ كۆنگره".
عه‌بدولستار مه‌جید وتیشی "ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی ده‌مانه‌وێت ئەنجامیان بدەین زیاتر په‌یوه‌ندی به كرانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی هه‌یه، به‌ڵام كرانه‌وه نه‌ك توانه‌وه، پابه‌ندی به بنه‌ما نه‌گۆڕه‌كان و سیاسیه‌ت و ستراتیژی خۆمان و ده‌روازه‌یه‌كی زیاتریش بكه‌ینه‌وه تا زۆرترین خه‌ڵك بەشداری خۆی لەم پرۆژە سیاسیەدا ببینێتەوە".
لەبارەی ئامادەکاریەکان بۆ بەستنی کۆنگرە عەبدوستار مەجید رونیکردەوە، سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامی دو لیژنه‌ی پێكهێناوه، لیژنه‌یه‌كیان بۆ ئاماده‌كردنی په‌یڕه‌وی نێوخۆ و به‌رنامه‌ی سیاسی و ستراتیژیه‌تی كۆمه‌ڵ بۆ چوار ساڵی داهاتو.
رونیشیکردەوە، "لیژنەیەکی دیکەشمان پێکهێناوە بۆ زه‌مینه‌سازی بۆ كۆنگره، ئه‌ویش ئه‌وه ده‌گرێته‌وه ئه‌و ئه‌ندامانەی نیگه‌رانن له كۆمه‌ڵی ئیسلامی و له قۆناغی رابردو دا دوركه‌وتبونه‌وه له كۆمه‌ڵی ئیسلامی به هه‌ر هۆكارێك بێت، بڕیارمانداوه گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ بكه‌ین و بانگهێشتی كۆنگره‌یان ده‌كه‌ین".
ژمارەی خوێندراو : 338 جار