شاخ پرێس:
دەستەی دەستپاكی فۆمی كۆتایی ئاشكراكردنی سەروەت و سامان بەسەر وەزیرەكانی كابینەی هەشتەمی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا دابەشدەكات و، سەرۆكی دەستەكەش دەڵێت "هەر وەزیرێك سامانەكەی زیادی كردبێت بە شێوەیەكی ناشەرعی، ئەوا دۆسێكەی دەدرێتە فەرمانگەی لێكۆڵینەوە" .
د. ئەحمەد ئەنوەر سەرۆكی دەستەی دەستپاكی ئاشكرایكرد "لەم هەفتەیەدا فۆرمی كۆتایی بۆ وەزیر و بەرپرسانی كابینەی هەشتەم دەنێرین، پاشان وردبینی دەكەین و بەراوردی ئەو فۆرمەی دەكەین كە یەكەمجار پرِیان كردۆتەوە، ئەگەر سەروەت و سامانەكەیان زیادی كردبوو، سەرەتا پرسیار لە خۆیان دەكرێت كە بە چی رِێگایەك ئەو سامانەی دەستكەوتووە" .
وتیشی "ئەگەر بەبەڵگەوە سەلماندی كە بە رِێگایەكی شەرعی ئەو سامانەی زیادیكردووە ئەوە ئاساییە، خۆ ئەگەر نەیتوانی بیسەلمێنێت، ئەوا دۆسێكەی دەدرێتە فەرمانگەی لێكۆڵینەوە و بە تۆمەتی دەستكەوتنی سامان بە شێوەیەكی نارِەوا لێپێچینەوەی لەگەڵ دەكرێت" .
ژمارەی خوێندراو : 347 جار