شاخ پرێس:
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆنتڕۆڵ و گه‌یاندنی كاره‌بای هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، كه له مانگی رابردوودا سه‌ره‌ڕای به‌رزی پله‌كانی گه‌رما توانراوه 16 كاتژمێر كاره‌بای نیشتمانی بده‌نه هاوڵاتییان و ده‌شڵێت: له‌دوای 15ی ئه‌م مانگه‌وه گۆڕانكاری له خشته‌ی پێدانی كاره‌بای نیشتمانیدا ده‌كرێت.
ئومێد محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆنتڕۆڵ و گه‌یاندنی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: سەرەڕای بەرزی پلەكانی گەرما لە مانگی تەمموزدا، وەزارەته‌كه‌یان توانیویەتی بە تێكڕا 16 كاتژمێر كارەبا بۆ هاوڵاتیانی هەرێم دابین بكات.
وتیشی: "پێدانی كارەبای نیشتمانی به‌م جۆره‌ی ئێستا تا 15ی ئه‌م مانگه بەردەوام دەبێت، دوای ئەوه وەزارەتی كارەبا كۆدەبێتەوە و گۆڕانكاری لە پلانی دابەشكردنی كارەبا دەكات".
به‌ڕێوه‌به‌ری كۆنتڕۆڵ و گه‌یاندنی كاره‌بای هه‌رێم ئه‌وه‌شی زیاد كرد: "لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما خواستی بەكارهێنانی كارەبا لەلایەن هاوڵاتیانەوە زیادی كردووە كه ئێستا گه‌یشتووه‌ته نزیكه‌ی پێنج هەزار مێگاوات، لەكاتێكدا وەزارەتی كارەبا لە توانایدایە سێ هەزار و 500 مێگاوات كارەبا بەرهەم بهێنێت".
وه‌ك ئه‌و به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌با ئاماژه‌ی پێدا، بەپێی پلانەكانی حكومەت لە كابینەی نوێ‌دا چەند بەنداوێك دروست دەكرێت و بەرهەم هێنانی كارەبا زیاددەكات بەوەش كێشەی كەمی كاتژمێره‌كانی كارەبا چارەسەر دەكرێت.
ژمارەی خوێندراو : 279 جار