شاخ پرێس:
پەرلەمانی كوردستان لە كۆبونەوەی دوێنێی خۆیدا، 3ی ئابی وەك رۆژی كۆمەڵكوژی ئێزیدییەكان ناساند.
لەكۆبونەوەكەدا بە دەنگی 87 پەرلەمانتار تەواوی پڕۆژە پێشنیارەكە كە لەچەند بڕگەو ماددەیەك سەبارەت بە كۆمەڵكوژی ئێزیدییەكان و قەرەبوكردنەوەی قوربانیان و ئاوەدانكردنەوەی شەنگال پێكهاتوە، پەسەندكرا.
بەرەبەیانی رۆژی سێی ئابی 2014، چەكدارانی داعش هێرشیان كردە سەر شەنگال و دەوروبەری و دوای پاشەكشەی پێشمەرگە دەستیان گرت بەسەر قەزاكەداو دەستیان بە كۆمەڵكوژی و بردن و رفاندنی كچان و ژنان و گەنجان و منداڵان كرد‌و بەو هۆیەشەوە سەدان هەزار ئێزیدی ئاوارە بون.
بەپێی دوایین ئاماری نوسینگەی رزگاركردنی رفێندراوانی ئێزی، ژماره‌ی ئێزدییه‌كان له عێراق، (550) هه‌زار كه‌س دەبن.
ژماره‌ی ئەو ئێزدییانەی بەهۆی هێرش و پەلامارەكانی داعشەوە ئاوارە بون، (360) هه‌زار كه‌سن.
ژماره‌ی شه‌هیدانی رۆژانی یه‌كه‌می په‌لاماری داعش بۆ سه‌ر شنگال: هه‌زار و (293) شه‌هیدن.
ژماره‌ی منداڵانی بێ باوك: دو هه‌زار و (745) منداڵ.
ژماره‌ی ئه‌و گۆڕه به كۆمه‌ڵانه‌ی تائێستا ئاشكرا بون: (80) گۆڕی به كۆمه‌ڵن.
ژماره‌ی مه‌زارگه و شوێنه ئاینییه‌كان كه ته‌قێندراونه‌ته‌وه: (68) مه‌زارگه.
ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی ره‌ویان كردوه بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات: بە زیاتر له (100) هه‌زار كه‌س مه‌زنده ده‌كرێن.
ژماره‌ی رفێندراوه‌كان: شەش هه‌زار و (417) كه‌س. ره‌گه‌زی مێ: سێ هه‌زار و (548) و ره‌گه‌زی نێر: دو هه‌زار و (869) كه‌س.
ژماره‌ی رزگاربوان له ده‌ستی داعش به‌م جۆره‌یه:
كۆی گشتییان: سێ هه‌زار و (509) كه‌س، له‌و ژماره‌یه‌ش: هه‌زار و (192) كه‌سیان ئافره‌ت و (337) كه‌سیان پیاون.
منداڵی كچ: هه‌زار و (33) منداڵ. منداڵی كوڕ: (947) منداڵ.
ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی ماونه‌ته‌وه: دو هه‌زار و (908) كه‌س. له‌و ژماره‌یه‌ش هه‌زار و (323)یان ئافره‌ت و هه‌زار و (585) كه‌سیان له ره‌گه‌زی نێرن.
ژمارەی خوێندراو : 298 جار